PM:11:59:05/10/2025
80 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیسپانیا
ئەتلەتیکۆ لەگەڵ سێڵتا ڤیگۆ یەکسان بوو ریاڵ بێتسیش لە ئیسپانیۆلی بردەوە..
لە یارییەکانی هەفتەی
هەشتەمی خولی ئیسپانیا، سێڵتا ڤیگۆ لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئەتلەتیکۆ مەدریدی
کرد.
لە تایمی یەکەم، لە
خولەکی شەش کارل ستارفێڵت بەهەڵە گۆڵێکی لە خۆیان تۆمارکرد و ئەتلەتیکۆی پێشخست،
پاش ئەوەش یانەی خاوەن یاریگا چەند هەوڵێکیاندا بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە بەڵام
سەرکەوتوو نەبوون، لە خولەکی 40یش لێنگلێت لە ریزەکانی ئەتلەتیکۆ بە کارتی سور
کرایە دەرەوە.
لە تایمی دووەم، سێڵتا ڤیگۆ
بە پشت بەستن بە هاندەران و کەمی یاریزانانی ئەتلەتیکۆ بەتەواوی کۆنترۆڵی
یارییەکەیان کرد لە خولەکی 68یش لەرێگای ئاسپاسەوە ئەنجامەکەیان یەکسانکردەوە، پاش
ئەوەش چەندین هەوڵی تریان هەبوو بۆ یەکلایکردنەوەی ئەنجامەکە بەڵام سەرکەوتوو
نەبوون.
سەرەنجامیش یارییەکە بە
گۆڵێکی یەکسان بۆ هەردوولا کۆتایی پێهات.
لە یارییەکانی تریشدا،
ریاڵ بێتس بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە ئیسپانیۆل هێنا، رایۆ ڤایکانۆش بە
گۆڵێکی بێوەڵام لە ریاڵ سۆسیدادی بردەوە.
بەم ئەنجامانەش، ریاڵ
بێتس بەکۆکردنەوەی 15 خاڵ لە پلەی چوارەم دێت، ئەتلەتیکۆش بەکۆکردنەوەی 13 خاڵ لە
پلەی پێنجەم دێت، سێڵتا ڤیگۆش شەش خاڵی هەیە لە پلەی 16یەم.