PM:11:49:05/10/2025
72 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیتاڵیا یاری
لوتکەی نێوان یۆڤانتۆس و میلان بەبێ گۆڵی یەکسان کۆتایی پێهات.
لە یارییەکانی هەفتەی
شەشەمی خولی ئیتاڵیا، یۆڤانتۆس لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئەی سی میلانی کرد.
لە تایمی یەکەم، ئاستێکی
مامناوەند بینرا و هەردوولا چەند هێرشێکیان برد بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە گۆڵ
تۆمارکردن و ئەو تایمەش بە سپێتی و بەبێ گۆڵ
کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، میلان
باشتر بینرا، لە خولەکی 54یش لێدانێکی سزایان بۆ هەژمارکرا بەڵام پۆلیسیچ نەیتوانی
بەسەرکەوتووی جێبەجێی بکات، یارییەکەش تا کۆتایی بەو ئەنجامە درێژەی کێشا و سەرەنجام
بەبێ گۆڵ یەکسانبوون.
بەم ئەنجامەش، لە
ئێستادا میلان پلەی سێیەمی خولی ئیتاڵیای گرتووە بە کۆکردنەوەی 13 خاڵ، یۆڤانتۆسیش
12 خاڵی هەیە لە پلەی پێنجەم.