خولی فەڕەنسا.. پاریس لەگەڵ لیل یەکسان بوو

PM:11:45:05/10/2025

72 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی فەڕەنسا پاریس بە گۆڵێک لەگەڵ لیل یەکسان بوو، مۆناکۆش خاڵەکانی لەگەڵ نیس دابەشکرد.

لە یارییەکانی هەفتەی حەوتەمی خولی فەڕەنسا، لیل لە یاریگای خۆیدا میوانداری پاریس سان جێرمانی کرد.

لە تایمی یەکەم، پاریسییەکان زیاتر کۆنترۆڵی یارییەکەیان کردبوو بەڵام هەردوو هەوڵی گۆل تۆمارکردنیان هەبوو، لەگەڵ ئەوەشدا هیچ گۆڵێک لە تایمەکەدا نەبینرا.

لە تایمی دووەم، پاریس زۆر باشتر دەرکەوت، لە خولەکی 66یش نونۆ مێندێس بە لێدانێکی راستەوخۆ گۆڵی یەکەمی بۆ تۆمارکردن، بەڵام دواتر لیل گەڕانەوە نێو کەشی یارییەکە و لە خولەکی 85 ئیتان مباپێ گۆڵی یەکسانی بۆ تۆمارکردن و سەرەنجامیش یارییەکە بە گۆڵێکی یەکسان کۆتایی پێهات.

لە یارییەکی تریشدا، مۆناکۆ بە دوو گۆڵ لەگەڵ نیس یەکسانبوو، لە یارییەکەدا ئەنسۆ فاتی دوو گۆڵی بۆ تیپەکەی تۆمارکرد.

بەم ئەنجامانەش، پاریس خاڵەکانی بوون بە 16 خاڵ و لە پلەی یەکەمی خولی فەڕەنسا دێت، لیلیش 11 خاڵی هەیە لە پلەی حەوتەم، مۆناکۆش بە سەرکردایەتی ئەنسۆ فاتی 13 خاڵی کۆکردووەتەوە و لە پلەی پێنجەم جێگیر بووە.