PM:11:19:04/10/2025
76 جار خوێندراوەتەوە
+
-
میکێل ئارتێتا رایگەیاند دڵخۆشە بە ئەنجامی یارییەکە و شایستەی
بردنەوە بوون و دەبێت بەردەوام زیاتر فێربن.
دوای بردنەوەیان لە وێستهام یونایتد، میکێل ئارتێتای راهێنەری
ئارسناڵ وتی: یارییەکی سەخت بوو، سێ یاری لە ماوەی
حەوت ڕۆژدا کەم نییە، زۆر دڵخۆشم بە ئەنجامەکە.
وتیشی: کاتێک بەرامبەر نیوکاسڵ یاریمان دەکرد،
گوتمان دەبێت لە یاریی داهاتوودا زیاتر فێربین، ئەوەبوو بەرامبەر وێستهام
جێبەجێمان کرد، شایستەی سەرکەوتن بووین.
ئارتێتا دەشڵێت: دیکلان بەدەست ئازاری پشتەوە دەناڵێنێت و داوای
لێکردم بیبەمە دەرەوە، با بزانین پزیشکەکان
چی دەڵێن، وەک دیاریش بوو ئۆدیگارد بە هەمان شێوە تووشی پێکانبوو.
جەختیشیکردەوە، ئەوەی ساکا دەیکات لە تەمەنی خۆیدا ناوازەیە،
کاریگەرییەکانی لەسەر ئەم یارییانە زۆر بە روونی دیارە، زۆر دڵخۆشە لە
تیپەکەیدایە، هەمیشە ئامادەیە زیاتر فێربێت، ئەوەش گرنگە.