PM:11:12:04/10/2025
60 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئینریکی نەیشاردەوە هەست بە شانازی دەکات
بە راهێنەرایەتی کردنی پاریس و بۆ جیهانیان سەلماندووە کە رۆحی بردنەوە و
رکابەرییان هەیە.
لویس ئینریکی راهێنەری پاریس سان جێرمان،
بەر لە یارییەکەیان بەرامبەر لیل رایگەیاند، ئێمە لە
یارییەکی سەختداین بەرامبەر تیپێکی بەهێز و ڕێکخراوی وەک لیل، کە یەکێکە لە
باشترین یانەکانی خولەکە، پێویستە ئاستی بەرزی خۆمان بپارێزین و بە هەمان گرنگیدانی
یاریی رابردوو لە چامپیۆنز لیگ رووبەروویان ببینەوە.
وتیشی: زۆر
شانازی دەکەین کە لە دەرەوەی یاریگای خۆمان لە یەکێک لە باشترین تیپەکانی جیهانمان
بردووەتەوە، یاریزانان و ستافی ڕاهێنەرایەتی و هاندەران سەلماندوویانە کە ئێمە
عەقڵیەتی سەرکەوتنمان هەیە و ڕۆحی ڕکابەریمان هەیە، ئەم سەرکەوتنە تەنها بەهۆی
ئاستەوە نییە لەناو یاریگادا، بەڵکو بەهۆی ڕۆحی بەکۆمەڵی تەواوی تیپەکەوەیە.
ئینریکی دەشڵێت:زۆر بەختەوەرم کە لەگەڵ یانەیەکی گەورە و یاریزانی وا گەورە
کاردەکەم، ڕاهێنەرایەتی لە پاریس هەستێکی تایبەتی بەرپرسیارێتی و شانازیم
پێدەبەخشێت.
جەختیشیکردەوە، ڤیتینیا یەکێکە
لە باشترین یاریزانە ناوەڕاستەکانی جیهان لە ئێستادا، ئاستێکی نایاب پێشکەش دەکات،
بەڵام هێشتا دەتوانێت پێشبکەوێت، شاڤالیێریشمان گواستەوە تا وەک گۆڵپارێزێکی
سەرەکی پشتی پێ ببەستین.