PM:10:15:04/10/2025
84 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئەڵمانیا بایرن میونشن بە سێ گۆڵی بێوەڵام لە ئینتراخت
فرانکفۆرتی بردەوە و پێشەنگیی بەهێزتر کرد.
لە یارییەکانی هەفتەی شەشەمی خولی ئەڵمانیا، بایرن میونشنی پێشەنگ بووە
میوانی ئینتراخت فرانکفۆرت.
تایمی یەکەم، لەگەڵ دەستپێکی یاریی لویس دیاز گۆڵی یەکەمی بۆ یانە
باڤارییەکە تۆمارکرد، هەرچەندە فرانکفۆرتیش هەوڵی گۆڵی دەدا و لە خولەکی 16 جان
ماتیۆ ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە، بەڵام گۆڵەکە رەتکرایەوە.
بایرنیش زیاتر چووە پێشەوەی یاریگا و لەدوای فشارەکان، هاری کەین
لە خولەکی 27 گۆڵی دووەمی یانەکەی تۆمارکرد، نیوەی یەکەمیش بەو دوو گۆڵە لە سودی
تیپەکەی کۆمپانی کۆتایی هات.
لە تایمی دووەم، بایرن لە ئاستە بەرزەکەی بەردەوامبوو، لویس دیاز
لە خولەکی 84 گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یانەکەشی تۆمارکرد، ئینتراخت فرانکفۆرتیش
لە ئاستی بەرگری بایرن بێ دەسەڵات بوو.
سەرەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە سودی بایرن کۆتایی هات،
بەم ئەنجامە، بایرن بە کۆکردنەوەی 18 خاڵ پێشەنگیی بەهێزترکرد، ئینتراخت فرانکفۆرتیش
نۆ خاڵی هەیە و پلەی شەشەمە.