باسکەی ئەوروپا.. بەرشەلۆنە بە جیاوازی حەوت خاڵ لە باناسیناکۆسی بردەوە

AM:11:24:04/10/2025

128 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە باسکەی ئەوروپا بەرشەلۆنە بە جیاوازی حەوت خاڵ لە باناسیناکۆسی بردەوە و فەنارباخچە بە کاوناس دۆڕا.

لە یارییەکانی هەفتەی دووەمی خولی باسکەی ئەوروپا، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بووە میوانی یانەی باناسیناکۆسی یۆنانی.

یارییەکە لە سەرەتاوە کێبڕکێیەکی بەهێزی بە خۆوە بینی و دوای پێشکەش کردنی ئاستێکی بەرز لە نێوان هەردوو یانە، سەرەنجام یارییەکە بە جیاوازی حەوت خاڵ و بە ئەنجامی 103 بە 96 خاڵ لە سوودی بەرشەلۆنە کۆتاییهات.

لە یارییەکانی تریشدا، یانەی یانەی فەنارباخچەی تورکی رووبەڕووی زالگرێس کاوناسی لیتوانی بووەوە و بە ئەنجامی 81 بە 84 خاڵ یارییەکەی پێدۆڕاند، ڤالانسیاش بردنەوەی بەسەر بۆلۆنیا بەدەستهێنا.

دوای ئەو ئەنجامانە، یانەی بەرشەلۆنە چووە پلەی 14ی ریزبەندی و ڤالانسیاش لە پلەی دووەمدا دەبینرێت، فەنارباخچەش دابەزی بۆ پلەی پێنجەم.

خ . ک