AM:09:33:04/10/2025
128 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی شەنگەهای جۆکۆڤیچ بە بردنەوە لە
سیلیچ گەیشتە قۆناغی سێیەم و کاسپەر رودیش کشایەوە.
لە یارییەکانی قۆناغی دووەمی جامی
شەنگەهای، نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی بەرامبەر مارین سیلیچی کرواتی یارییکرد.
لە کۆمەڵەی یەکەمدا، هەردوو یاریزانەکە کێبڕکێیەکی
بەهێزی یەکتریان کرد و بە ئەنجامی حەوت بە شەش گێم لە سوودی جۆکۆڤیچ کۆتاییهات.
دواتریش لە کۆمەڵەی دووەمدا، جۆکۆڤیچ
ئاستێکی نایابی پێشکەشکرد و بە ئەنجامی شەش بە جوار گێم لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا،
سەرەنجام دوای یەک کاتژمێر و 54 خولەک یارییەکەی بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر
بردەوە.
لە هەمان قۆناغ، کاسپەر رودی نەرویجی
یارییەکەی بەرامبەر بێرگێس بە دۆڕاو بۆ ئەژمارکرا دوای ئەوەی بەهۆی پێکانەوە
کشایەوە، تایلۆر فرێتزیش بردنەوەی بەسەر مارۆزسان بەدەستهێنا.
هەریەکە لە جۆکۆڤیچ و فرێتز و بێرگێس
سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی سێیەمی پاڵەوانێتییەکە مسۆگەر کرد، سیلیچ و کاسپەر رود و
مارۆزسان ماڵئاواییانکرد.
خ . ک