PM:10:20:03/10/2025
104 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کیلیان مباپێ بە باشترین یاریزانی لا لیگا
دیارییکرا و کێبڕکێکەی لە چوار یاریزانی دیکە بردەوە.
پێگەی فەرمی لا لیگا بڵاویکردەوە، بەهۆی
ئاستە بەرزکەی کیلیان مباپێ، یاریزانی فەرەنسی و هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید، بە
باشترین یاریزانی مانگی ئەیلول دیارییکراوە.
کیلیان مباپێ دوای بوون بە باشترین
یاریزانی مانگی رابردوو، کێبڕکێکەی لە، پێدری یاریزانی بەرشەلۆنە، روبن ڤارگاسی
یاریزانی سیڤییە، پابلۆ فۆرنالسی یاریزانی ریال بیتیس و ئیتا یۆنگی یاریزانی
لیڤانتی بردەوە.
ئەستێرە فەرەنسییەکە لە مانگی نۆ، کە
دەکاتە مانگی ئەیلول ئاستێکی سەرنجراکێشی پیشاندا و لە چوار یارییدا بەشدارییکرد،
توانی پێنج گۆڵ تۆماربکات.
کیلیان تەمەنی 26 ساڵە، لەو کاتەوەی
پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە کردووە 68 یاریی ئەنجامداوە، خاوەنی 57 گۆڵ و هەشت ئەسیستە، نرخی لە بازاڕی گواستنەوەی
یاریزانان 180 ملیۆن یۆرۆیە.