هالاند: لە مردن دەترسم

AM:12:20:03/10/2025

104 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هالاند دووپاتیکردەوە لە مردن دەترسێت و بەردەوام بیری لێ دەکاتەوە و هەرگیزیش هاوڕێ کۆچکردووەکەی لەبیرناکات.

ئێرلینگ هالاندی یاریزانی مانچستەر سیتی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئێن ئاڕ کەی نەرویجی وتی: لە ڕاستیدا کەمێک ترسم لە مردن هەیە، چونکە نازانم چی ڕوودەدات.

ئەم بیرکردنەوانە سەبارەت بە مردن زۆرجار و بە چڕی لە مێشکی مندا دێن و دەچن پێش ئەوەی بخەوم.

یاریزانەکە دەڵێت: هەست بە ترس دەکەم کاتێک بە تەنیا لەسەر جێگاکەم پاڵدەکەوم پێش ئەوەی بخەوم، بیر لەوە دەکەمەوە ئەو ڕۆژەی دەمرم چی ڕوودەدات؟ ئایا دەچمە بەهەشت؟ یان دەچمە دۆزەخ؟ یان ئایا بۆ کوێ دەچم؟.

هالاند وتیشی: مامەڵەکردن لەگەڵ مردنی ئیڤار ئیگا کە هاوڕێیەکی نزیکی بووە قورس بووە، سەرەرای ئەوەی ساڵی ڕابردوو کۆچی دوایی کردووە، بەڵام تا کۆتایی تەمەنم بیری دەکەم.

وتیشی: ئەو هەمیشە ئاگای لەمن بوو، دوای یارییەکان داوای دەکرد بچمە دەرەوە و کاتێکی خۆش بەسەر ببەم، ویستی لە تەواوی ژیانم سەرکەوتن بەدەستبهێنم، منیش هەرگیز ئەوە لەبیرناکەم.