PM:09:45:02/10/2025
132 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئیناکی پێنا دڵخۆشی خۆی بە ئەزموونە
نوێیەکەی دەربڕی و دوپاتیکردەوە کە پەشیمان نییە لە جێهێشتنی بەرشەلۆنە.
ئیناکی پێنا گۆڵپارێزی ئیسپانی کە بەم دواییە لە یانەی بەرشەلۆنەوە
پەیوەندی بە یانەی ئێلچێ کرد، لە
چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی وتی: بڕیاری جێهێشتنی بەرشەلۆنە تەنیا پەیوەندی بە ژیانی
وەرزشییەوە نەبوو، بەڵکو سەقامگیری و ژینگەی ژیانکردنیش هۆکاربوو.
وتیشی: وەرزی رابردووی لەگەڵ یانە
کەتەلۆنییەکە قورس بوو، بەهۆی نەبوونی بەردەوامم لە پێکهاتەی سەرەکی، بۆیە پێویستیم
بە گۆرانکاریی هەبوو، پەشیمانیش نییم لە بڕیارەکەم.
پێنا باسی لەوەشکرد، گەڕانەوەی
بۆ زێدی خۆی هۆکارێکی گرنگ بووە لە بڕیارەکەیدا، خەڵکی
ئەلیکانتێیە،
خێزانەکەشی بە هەمان
شێوە، جگە لەوەش لەگەڵ راهێنەری ئێلچێ قسەی کردووە و لەگەڵ فەلسەفەکەیدا دەگونجێت.
دەشڵێت: پێشتر
بڕیاری ڕۆیشتنم دابوو، یانەکە داوای لێکردم چاوەڕێ بکەم تا تۆمارکردنی
گۆڵپارێزەکان، منیش کارەکانم
ئاسانکرد بێگوومان، بەڵام پێویستم بە شوێنێکی نوێ هەبوو کە خزمەت بە پیشەکەم بکات.