PM:09:19:03/10/2025
96 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گاتوسۆ لیستی یاریزانەکانی بۆ دوو یاریی
داهاتوو بەرامبەر ئیستۆنیا و ئیسرائیل بڵاوکردەوە.
جینارۆ گاتوسۆ، راهێنەری هەڵبژاردەی
ئیتاڵیا، لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی هەڵبژاردەکەی بۆ رووبەرووبوونەوەی
ئیستۆنیا و ئیسرائیل لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی بڵاوکردەوە.
لە هێڵی گۆڵ جیانلویجی دونارۆما
سەرکردایەتی ئازۆری دەکات، لە بەرگریکارانیش باستۆنی و کالافیۆری و دیمارکۆ و شەش
یاریزانی دیکە بانگهێشتکراون.
ناوەراستکارە دیارەکانیش بریتین لە،
ساندرۆ تۆنالی، نیکۆلۆ بارێلا و داڤیدی فراتیسی، هەروەها مۆیس کین و رێتێگوی و شەش
هێرشبەری دیکە ناویان لە لیستەکەدا هەیە.
بڕیارە یارییەکانی ئیتاڵیا لە 11 و 14ی
ئەم مانگە ئەنجامبدرێت، تیپەکەی گاتوسۆ لە کۆمەڵەکەیدا چوار یاریی ئەنجامداوە و
خاوەنی سێ بردنەوە و شکستێکە، بەمەش نۆ خاڵی کۆکردووەتەوە و پلەی دووەمی گرتووە.