PM:09:46:03/10/2025
92 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گراهام ئارنۆڵد لیستی عێراقی بۆ دوو یاریی
داهاتوو بڵاوکردووەتەوە و شێرکۆ کەریم بانگهێشتکراوە.
گراهام ئارنۆڵدی راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق،
لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی هەڵبژاردەکەی بۆ دوو یاریی داهاتوو لە قۆناغی
پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی بڵاوکردەوە.
شێرکۆ کەریم، یاریزانی کوردی شاری کەرکوک دوای
دابڕانێکی زۆر پەیوەندی بە لیستەکەوە کردووەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی لە یانەی
هەولێرەوە پەیوەندی بە زاخۆ کرد.
هەروەها لە لسیتی ئەو یاریزانانەی گراهام
ئارنۆڵد بڵاویکردووەتەوە شەش یاریزانی دیکەی کوردی تێدایە کە بریتین لە، مارکۆ
فەرەج، یوسف ئەمین، ئوسامە رەشید، میرخاس دۆسکی، رێبین سۆلاقا و زەید تەحسین.
بڕیارە لە 11 و 14ی ئەم مانگە، هەڵبژاردەی
عێراق لە دوو یاریی داهاتووی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 رووبەرووی هەڵبژاردەکانی
ئیندۆنیسیا و سعودیە ببێتەوە.
ئەگەر هەڵبژاردەی عێراق یەکەمی ئەو کۆمەڵە
سێ هەڵبژاردەییە ببێت، راستەوخۆ دەگاتە مۆندیالی 2026.