دی لا فوێنتی لیستی یاریزانەکانی ئیسپانیای بڵاوکردەوە

PM:07:32:03/10/2025

144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دی لا فوێنتی لیستی یاریزانەکانی ئیسپانیای بڵاوکردەوە و پێنج یاریزانی بەرشەلۆنە و یەک یاریزانی ریال مەدریدی تێدایە.

لویس دی لا فوێنتێ، راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا، لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ دوو یاریی داهاتوو لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی یانەکان بڵاوکردەوە.

گۆڵپارێزەکان بریتتین لە، ئۆنای سیمۆن، داڤید رایا و ئەلێکس رێمیرۆ، بەرگریکارانیش پێکدێن لە، مارک کوکورێلا، ئەلیخاندرۆ گریماڵدۆ، پاو کوبارسی و دین هاوسن و چەندانیتر.

هەرچی ناوەراستکارانە هەریەکە لە رۆدری، دانی ئۆلمۆ، پێدریش بانگهێشتکراون، هێرشبەرانیش فیران تۆرێس و لامین یامال سەرکردایەتیان دەکەن.

ئەوەی جێگای سەرنجە، بانگهێشتکردنی پێنج یاریزانی بەرشەلۆنە و یەک یاریزانی ریاڵ مەدریدە، ئەوەیش دین هاوسنە، لە کاتێکدا ئەلڤارۆ کارێراس بەنگهێشت نەکراوە.

بڕیارە هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە جامی جیهانی 2026 رووبەرووی هەڵبژاردەکانی جۆرجیا و بولگاریا ببێتەوە، یارییەکانیش لە 11 و 14ی ئەم مانگە ئەنجامدەدرێن.

لارۆخا لە کۆمەڵەکەیدا دوویاریی ئەنجامداوە و هەر دوو یارییەکەی بردووەتەوە، بەمەش، شەش خاڵی کۆکردووەتەوە و پلەی یەکەمی گرتووە.