لیستی یاریزانەکانی هۆڵەندا بۆ رووبەرووبوونەوەی ماڵتا و فینلەندا بڵاوکرایەوە

PM:06:50:03/10/2025

132 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کومان لیستی یاریزانەکانی هۆڵەندای بۆ رووبەرووبوونەوەی ماڵتا و فینلەندا بڵاوکردەوە.

رۆناڵد کومان، راهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵنەدا، لیستی یاریزانە بەنگهێشتکراوەکانی هەڵبژاردەکەی بۆ دوو یاریی داهاتوو لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی بڵاوکردەوە.

کومان لە گۆڵپارێزەکان بانگهێشتی مارک فلێکن، بارت ڤێربروخن، رۆبن رۆیفی کردووە، بەرگریکارانیش بریتین لە، ڤێرجیل ڤان دایک، دێنزێل دومفرێس، جێرمی فریمپۆنگ، ناتان ئاکێ، جۆرێن تیمبەر، ڤان هیک، کویلیندسی هارتمان، ستیڤان دی ڤرێی و ڤان دی ڤێن.

ناوەراستکارانیش پێکدێن لە، فرێنکی دی یۆنگ، ریان گراڤنبێرگ، چاڤی سیمۆنس، تیجانی ریندێرس، کوینتن تیمبەر، سێم شاتین، لەگەڵ هێرشبەران، ممفێس دیپای، جەستن کلایڤێرت، مێکس مێدینگ، کۆدی گاکپۆ، دونێڵ مالن، فۆت فیخۆرست.

بڕیارە هەڵبژاردەی هۆڵەندا کە ناسراون بە پرتەقاڵەکان، لە نۆ و 14ی ئەم مانگە دوو یاریی لە قۆناغی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی یانەکان بەرامبەر ماڵتا و فینلەندا ئەنجامبدەن.