باسکەی ئەوروپا.. ریاڵ مەدرید بە جیاوازی 12 خاڵ لە ئۆلمپیاکۆسی بردەوە

PM:01:11:03/10/2025

88 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە باسکەی ئەوروپا ریاڵ مەدرید بە جیاوازی 12 خاڵ لە ئۆلمپیاکۆسی بردەوە و زڤیزدا بە بایرن دۆڕا.

لە یارییەکانی خولی باسکەی ئەوروپا، یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بەرامبەر ئۆلمپیاکۆسی یۆنانی یارییکرد.

لە تایمی یەکەمدا، یاریزانانی ئۆلمپیاکۆس بە ئاستێکی نایابەوە بینران و بە جیاوازی 10 خاڵ لە سوودی خۆیان کۆتاییهان پێهێنا.

دواتر یاریزانانی ریاڵ مەدرید تایمەکانی دووەم و سێیەم و چوارەمیان لە سوودی خۆیان کۆتایی پێهێنا و سەرەنجام بە جیاوازی 12 خاڵ و بە ئەنجامی 89 بە 77 خاڵ یارییەکەیان بردەوە.

لە هەمان خول، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی رووبەڕووی زڤیزدای سڕبی بووەوە و بە ئەنجامی 97 بە 88 خاڵ بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا، میلانۆش بە کۆسارکاس دۆڕا.

دوای ئەو ئەنجامانە، ریاڵ مەدرید چووە پلەی هەشتەمی ریزبەندی و بایرن میونشن و ئۆلمپیاکۆس لە پلەکانی 11 و 12 دەبینرێن.
خ . ک