PM:12:25:03/10/2025
116 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە مۆندیالی تۆپی دەست بەرشەلۆنە بە جیاوازی
یەک گۆڵ لە ڤێزپرێمی بردەوە و نازناوەکەی بەدەستهێنا.
لە یاریی کۆتایی مۆندیالی یانەکان بۆ تۆپی
دەست، هەردوو یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و ڤێزپرێمی هەنگاوی رووبەڕووی یەکبونەوە.
لە سەرەتای یارییەکەوە یاریزانانی هەردوو
یانە کێبڕکێیەکی بەهێزی یەکتریان کرد و دوو تایمی یاسایی یارییەکە بە ئەنجامی 21
گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتاییهات.
دواتر بەرشەلۆنە تایمی زیادکراوی ئەنجامی10
بە نۆ گۆڵ لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا و سەرەنجام یارییەکەیان بە جیاوازی یەک گۆڵ
و بە ئەنجامی 31 بە 30 گۆڵ بردەوە.
دوای ئەو ئەنجامە، یانەی بەرشەلۆنە بۆ
شەشەمین جار لە مێژوویدا توانی نازناوی مۆندیالی تۆپی دەستی یانەکان بەدەستبهێنێت
و رێگری لە ڤێزپرێم کرد پارێزگاری لە نازناوەکە بکات.
خ . ک