PM:12:25:01/10/2025
108 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی پەکین سینەر بە ئاسانی لە لێرنەر
تینی بردەوە و بۆ یەکەمجار نازناوەکەی بەدەستهێنا.
لە یاریی کۆتایی جامی پەکین بۆ تێنسی
سەرزەوی، یانیک سینەری ئیتاڵی بەرامبەر لێرنەر تینی ئەمریکی یارییکرد.
یاریزانە ئیتاڵیەکە هەر لە دەستپێکی
یارییەکەوە بە ئاستێکی سەرنجڕاکێشەوە دەستیپێکرد و سەرەنجام توانی بە ئەنجامی دوو
کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردنەوە بەدەستبهێنێت.
سینەر هەردوو کۆمەڵەکەی بە ئەنجامی شەش
گێم بەرامبەر دوو گێم بردەوە کە یارییەکە تەنها یەک کاتژمێر و 12 خولەکی خایاند.
دوای ئەو بردنەوەیە، سینەر ژمارەی
نازناوەکانی لە کاروانە وەرزشیەکەیدا گەیاندە 21 نازناو لەسەرجەم
پاڵەوانێتییەکاندا، جگە لەوەش لە ساڵی 2025دا تا ئێستا سێ نازناوی بەدەستهێناوە.
خ . ک