جامی تۆکیۆ.. ئەلکاراز بردنەوەی بەسەر فرێتز بەدەستهێنا و بووە پاڵەوان

AM:11:44:01/10/2025

116 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی تۆکیۆ ئەلکاراز بردنەوەی بەسەر فرێتز بەدەستهێنا و بووە پاڵەوانی جامەکە.

لە یاریی کۆتایی جامی تۆکیۆ بۆ تێنسی سەرزەوی، کارلۆس ئەلکارازی ئیسپانی بەرامبەر تایلۆر فرێتزی ئەمریکی یارییکرد.

لە سەرەتای یارییەکەوە، ئەلکاراز ئاستێکی نایابی پێشکەش کرد و سەرەنجام توانی بە ئاسانی و بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر یارییەکە لە سوودی خۆی کۆتایی پێبهێنێت.

یارییەکە یەک کاتژمێر و 30 خولەکی خایاند و کۆمەڵەکانیش بە ئەنجامەکانی شەش بە چوار گێم لە سوودی ئەلکاراز کۆتاییهاتن.

دوای ئەو بردنەوەیە، کارلۆس ئەلکاراز نازناوی جامی تۆکۆی بەدەستهێنا و ژمارەی نازناوەکانیشی لە ساڵی 2025دا گەیاندە هەشت نازناو لە کاتێکدا 10 جار گەیشتووەتە یاریی کۆتایی.

خ . ک