چامپیۆنز لیگ.. لیڤەرپول بەرامبەر گالاتەسەرای شکستی هێنا

AM:12:48:01/10/2025

56 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە چامپیۆنز لیگ لیڤەرپول بەرامبەر گالاتەسەرای شکستی هێنا و تۆتنهام یەکسان بوو ئەتلەتیکۆش پێنج گۆڵی کرد.
لە درێژەی یارییەکانی قۆناغی یەکەمی چامپیۆنز لیگ، گالاتەسەرای لە یاریگای خۆیدا میوانداری لیڤەرپولی کرد.
لە تایمی یەکەم، یانەی خاوەن یاریگا لە خولەکی 16 بە گۆڵێک پێشکەوتن کاتێک توانیان لە رێگای ئۆسیمینیەوە بە لێدانی سزا تۆماری بکەن، پاش ئەوەش چەندین هەوڵ لەلایەن هەردوولاوە بینرا بەڵام هیچ گۆڵێکی لێنەکەوتەوە.
لە تایمی دووەم، لیڤەر چەند گۆرانکارییەکی کرد لە پێناو یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و سەرەنجامیش یارییەکە بەبردنەوەی گالاتەسەرای کۆتایی پێهات.
بەم ئەنجامەش لیڤەر ئێستا خاوەنی سێ خاڵە لە دوو یاریدا، یانە تورکییەکەش بەهەمان شێوە.
لە یارییەکانی تریشدا، تۆتنهام بە دوو گۆڵ لەگەڵ بودۆ گلیمێت یەکسانبوو، ئەتلەتیکۆش لە یاریگای خۆیدا بە پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک شکستی بە فرانکفۆرت هێنا.