PM:11:20:30/09/2025
104 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گواردیۆلا دوپاتیکردەوە
هێشتا زووە بۆ بیرکردنەوە لە بردنەوەی چامپیۆنز لیگ و باسی لە دۆخی رۆدریش کرد.
پێش رووبەڕووبوونەوەی
مۆناکۆ، پیپ گواردیۆلای راهێنەری مانچستەر سیتی رایگەیاند، هەمیشە رێز لە یانەی
مۆناکۆ دەگرێت چونکە یانەیەکی بەهێزە و یاریزانی بەهرەمەند پێدەگەیەنێت، هیوادارن
بتوانن بردنەوەیەکی گرنگیان بەسەردا تۆماربکەن.
باسی لەوەشکرد، بۆ ئەوەی
وەک پاڵێوراوی بردنەوەی چامپیۆنز لیگ تەماشا بکرێن پێویستە یارییەکانی نێو یاریگای
خۆیان ببەنەوە، وە چەند یارییەکی دەرەوەی یاریگای خۆشیان ببەنەوە، پاش ئەوەی
سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو وەک هەشت یانەی یەکەم، بیر لە ئەگەری بوون بە پاڵەوان
دەکەنەوە.
سەبارەت بە رۆدریش وتی: ئامادەیە بۆ یاریکردن، دۆخی زۆر باشترە لە پێشتر، رۆژ بە رۆژ بارودۆخی
خۆی هەڵدەسەنگێنێت، بەرامبەر بێرنلی هەستی بە باشی نەکرد، بەڵام ئێستا باشترە، بەڵام
پێموانییە بتوانێت لە ماوەی هەفتەیەکدا سێ یاری لە بەرزترین ئاستدا ئەنجام بدات.
جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە،
بێرناردۆ سیلڤا یەکێکە لەباشترین یاریزانەکانی مێژوو، خۆشحاڵە بوون بە کاپتنی قبوڵ
کردووە، هەست بە دڵخۆشی دەکات یاریزانێکی هێندە لێهاتوو و زیرەک ماوەی 10 ساڵە لە
پێکهاتەکەیدایە.