جامی تۆکیۆ.. سینەر بردنەوەی بەسەر مارۆزسان بەدەستهێنا

PM:12:54:29/09/2025

100 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی تۆکیۆ سینەر بردنەوەی بەسەر مارۆزسان بەدەستهێنا و گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی.

لە یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی تۆکیۆ، یانیک سینەری ئیتاڵی بەرامبەر فابیان مارۆزسانی هەنگاری یارییکرد.

لە کۆمەڵەی یەکەمدا، سینەر بە ئاستێکی نایابەوە بینرا و بە ئەنجامی شەش بە یەک گیم لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا.

لە کۆمەڵەی دووەمدا، کێبڕکێیەکی بەهێز لە نێوان هەردوو یاریزانەکە بینرا و مارۆزسان هەوڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەیدا بەڵام سینەر بە ئەنجامی حەوت بە پێنج گێم لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا.

سەرەنجام دوای یەک کاتژمێر و 18 خولەک یارییەکەی بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک بردەوە و گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی.

لە هەمان قۆناغ، ئەلێکس دی مینۆری ئوستراڵی یارییەکەی بەرامبەر یاکوب مینشێکی چیکی بە براوە بۆ ئەژمارکرا بەهۆی کشانەوەی ئەو یاریزانە بەهۆی پێکانەوە.

خ . ک