خولی ئیتاڵیا.. میلان بە بردنەوە لە ناپۆلی چووە پێشەنگ

AM:12:01:29/09/2025

60 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا میلان بە دوو گۆڵی بێوەڵام یاریی لوتکەی لە ناپۆلی بردەوە و پێشەنگیی گرتە دەست.

لە یاریی لوتکەی هەفتەی پێنجەمی خولی ئیتاڵیا، ئەی سی میلان لە  بەردەم هاندەرانی خۆیدا میوانداریی ناپۆلی کرد.

تایمی یەکەم، تەنیا دوای سێ خولەک سەیلمەیکەرز گۆڵی پێشکەوتنی بۆ میلان تۆمارکرد، دوای ئەو گۆڵە رۆسۆنێری زیاتر کۆنترۆڵی یاریگای گرتە دەست و لە خولەکی 31 پۆلیسیچ گۆڵی دووەمیشی هێنایە بەرهەم.

لە تایمی دووەم، بە دیارییکراوی لە خولەکی 57 ئیستوپینیانی بەرگریکاری میلان بە کارتی سور کرایە دەرەوەی یاریگا، ئەوەش ئەرکی خاوەن ماڵی قورسکرد بۆ پارێزگاری لە ئەنجامەکە، دوای ئەو کارتە سورە ناپۆلی هاتە پێشەوە و لە خولەکی 60 کیڤن دی برۆین گۆڵی یەکەمی ناپۆلی تۆمارکرد و ئەنجامەکەی کەمکردەوە.

میلان دەستی بە بەرگرییەکی چڕکرد و رێگری لە ناپۆلی کرد بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر.

سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودی میلان کۆتاییهات، بەم ئەنجامە تیپەکەی ئەلێگری بە 12 خاڵ پێشەنگیی ریزبەندیی گرت، ناپۆلیش خاوەنی 12 خاڵە بەڵام لە پلەی دووەمە.