PM:10:24:28/09/2025
88 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئینزاگی نەیشاردەوە ئامانجی بەدەستهێنانی
سەرجەم نازناوەکان و نونێز بۆ یارییەکە ئامادە نابێت.
سیمیۆنی ئینزاگی راهێنەری یانەی هیلالی
سعودی پێش یارییەکەیان بەرامبەر نەساف قەرشی ئۆزباکستانی لە چامپیۆنز لیگی ئاسیا دوپاتیکردەوە،
ئامادەکارییان بۆ یارییەکە کردووە و بۆ بردنەوە رووبەروویان دەبنەوە.
ئینزاگی دوپاتیشیکردەوە، لە راهێنەرییکردن
لە سعودییە خۆی گونجاندووە و ئامانجی ئەوەیە لەگەڵ هیلال سەرجەم ئەو نازناوانە
بەدەستبهێنێت کە لەبەردەستیاندایە.
دەشڵێت: پێشبینی
دەکرێت مارکۆس لیۆناردۆ سەرکردایەتی هێڵی هێرشبردنی یانەکەیان بکات، نونێز بەهۆی پێکانەوە
ئامادە نابێت بەڵام لە یارییەکانی داهاتوو دەگەڕێتەوە.
وتیشی: هەوڵدەدات
هەوڵەکانی دوو هێندە بکات بەوەی یانەکەی
گۆڵی زیاتر تۆماربکات، لەگەڵ ئەوەشدا کار لەسەر سەرجەم پێگەکانی یاریگا و
وردەکارییەرکان دەکات.