جلەکانی مایکڵ شوماخەر بە نرخێکی زۆر فرۆشراوە

PM:07:03:28/09/2025

220 جار خوێندراوەتەوە

+ -

جلەکەی کە مایکل شوماخەر لە پێشبڕکێی گەورەی هەنگاریای ساڵی 2000 لەبەری کردبوو، لە زیادکردنێکی ئۆنلاین فرۆشرا.

بەپێی بڵاوکراوەیەکی پێگەی مۆتۆڕ سپۆرت، جلێکی کۆمپانیای فێراری کە مایکڵ شوماخەری ئەفسانەی فۆرمولا وەن لەبەری کردبوو، هەروەها واژۆی خۆی لەسەربوو، لە زیادکردنێکی ئاشکرای ئۆنڵایندا لە هۆڵی دانیشتنی شوماخەر فرۆشرا بەبڕی 95 هەزار و 650 دۆلار.

ئەو جلە لە یاریگای هانگارۆرینگ لە هەنگاریا لەبەرکرابوو لە ساڵی 2000، کە شوماخەر بەشداری کێبڕکێکەی کرد و پلەی دووەمی بەدەستهێنا لەدوای میکا هاکیننی پاڵەوانەوە، وە دواتر لە ژاپۆن و لە پاڵەوانێتییەکەی پێش کۆتایی وەرزدا دووبارە لەبیریکرد و بووە خاوەنی یەکەمین نازناو لەگەڵ فێراری.

لە زیادکردنەکەدا جارێکی دیکە گەورەی شوماخەر بەبیری هاندەرانی فۆرمولا وەن هێنرایەوە، وە جلێکی تری شۆفێرەکە لەگەڵ تیپی بینێتۆن کە لە ساڵی 1995 لەبەری کردبوو بەبڕی 61 هەزار و 360 دۆلار فرۆشرا لەگەڵ کڵاوێکیدا کە واژۆی خۆی لەسەر بوو بەبڕی 11 هەزار و 520 دۆلار کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2003.

بەشێک لە داهاتی ئەم فرۆشتنانە دەچێتە دامەزراوەی کیپ فایتنگ فاوەندەیشن کە خێزانی شوماخەر لە ساڵی 2017 دامەزراندوویانە بۆ پشتگیریکردنی کارە خێرخوازییەکان.