مۆندیالی بالە.. ئیتاڵیا لە بولگاریای بردەوە و نازناوەکەی بەدەستهێنا

PM:03:51:28/09/2025

140 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە مۆندیالی بالە ئیتاڵیا بە سێ کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک لە بولگاریای بردەوە و بۆ پێنجەم جار لە مێژوویدا نازناوەکەی بەدەستهێنا.

لە یاریی کۆتایی مۆندیالی بالە، هەردوو هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و بولگاری رووبەڕووی یەکبونەوە.

لە کۆمەڵەکانی یەکەم و دووەمدا، یاریزانانی ئیتاڵیا باشتر بینران و بە ئەنجامەکانی 25 بە 21 خاڵ و 25 بە 17 خاڵ لە سوودی خۆیان کۆتاییان پێهێنا بەلام بولگاریا بە بردنەوەی کۆمەڵەی سێیەم جیاوازیەکەی کەمکردەوە.

دواتر ئیتاڵیەکان توانیان کۆمەڵەی چوارەم بە ئەنجامی 25 بە 10 خاڵ لە سوودی خۆیان کۆتایی پێبهێنن و یارییەکە بە ئەنجامی سێ کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک ببەنەوە.

بەو بردنەوەیە، ئیتاڵیا توانی بۆ دووەمجاری بەدوای یەک و پێنجەم جار لە مێژوویدا نازناوی مۆندیالی بالە بەدەستبهێنێت، تەنها یەک نازناو دوورە لە یەکێتی سۆڤیەت کە خاوەنی زۆرترینە لە مێژووی پاڵەوانێتییەکەدا.

خ . ک