جامی پەکین.. مێدڤیدێڤ لە داڤیدۆڤیچی بردەوە و گەیشتە پێش کۆتایی

PM:03:08:28/09/2025

120 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی پەکین مێدڤیدێڤ لە داڤیدۆڤیچی بردەوە و گەیشتە پێش کۆتایی، مانارینۆ بە موسێتی دۆڕا و ماڵئاواییکرد.

لە یارییەکانی جامی پەکین و لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا، دانێل مێدڤیدێڤی روسی بەرامبەر ئەلیخاندرۆ داڤیدۆڤیچی ئیسپانی یارییکرد.

بە درێژایی یارییەکە مێدڤیدێڤ ئاستێکی نایابی پێشکەشکرد و دوای تەنها یەک کاتژمێر و 24 خولەک بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر یارییەکەی بردەوە، خاڵی کۆمەڵەکانیش شەش بە سێ، شەش بە دوو گێم بوون.

لە یارییەکانی تریشدا، لۆرینزۆ موسێتی ئیتاڵی رووبەڕووی ئادریان مانارینۆی فەرەنسی بووەوە و بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا، کۆبۆلیش بە لێرنەر تیان دۆڕا.

هەریەکە لە مێدڤیدێڤ و موسێتی و لێرنەر گەیشتنە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتیەکە، داڤیدۆڤیچ و مانارینۆ و کۆبۆلی ماڵئاواییانکرد.

خ . ک