PM:02:46:28/09/2025
120 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی تۆکیۆ فرێتز بە بردنەوە لە کۆردا
گەیشتە پێش کۆتایی و هولگەر رۆن بە برۆکسبی دۆڕا و ماڵئاواییکرد.
لە یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی
تۆکیۆ، تایلۆە فرێتزی ئەمریکی بەرامبەر سباستیان کۆردای هاونیشتمانی یارییکرد.
لە کۆمەڵەی یەکەمدا، تایلۆر فرێتز بە
ئاستیکی نایابەوە بینرا و بە ئەنجامی شەش بە سێ گێم لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا
بەلام کۆردا بە بردنەوەی کۆمەڵەی دووەم ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.
کۆمەڵەی سێیەم و یەکلاکەرەوە بە ئەنجامی
شەش بە سێ گێم لە سوودی فرێتز کۆتاییهات و سەرەنجام یارییەکەی بە ئەنجامی دوو
کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک بردەوە.
لە هەمان قۆناغ، هولگەر رۆنی دانیمارکی
رووبەڕووی برۆکسبی ئەمریکی بووە و بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو بە ئەنجامی دوو
کۆمەڵەی بێبەرامبەر یارییەکەی پێدۆڕاند.
دوای ئەو ئەنجامانە، هەریەکە لە فرێتز و
برۆکسبی سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانیتییەکە مسۆگەر کرد و لەو
قۆناغەشدا رووبەرووی یەکدەبنەوە، کۆردا و هولگەر رۆن ماڵئاواییکرد.
خ . ک