PM:03:36:26/09/2025
160 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی تۆکیۆ
فرێتز لە بۆرگێسی بردەوە و گەیشتە چارەکی کۆتایی، ئالتمایەر ماڵئاواییکرد.
لە یارییەکانی قۆناغی 16ی جامی تۆکیۆ بۆ
تێنسی سەرزەوی، تایلۆر فرێتزی ئەمریکی بەرامبەر نونۆ بۆرگێسی بەلجیکی یارییکرد.
لە یارییەکەدا هەرچەندە کێبڕکێیەکی بەهێز
لە نێوان هەردوو یاریزانەکە بینرا بەڵام فرێتز دوای یەک کاتژمێر و 50 خولەک بە
ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر یارییەکەی بردەوە، خاڵی کۆمەڵەکان حەوت بە پێنج
گێم و حەوت بە شەش گێم بوون.
لە هەمان قۆناغ، سباستیان کۆردای ئەمریکی
رووبەڕووی شیماکۆری تایلەندی بووەوە و بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردنەوەی
بەسەردا بەدەستهێنا. دانێل ئەلتمایەریش لە ئەنجامێکی چاوەڕوان نەکراودا بە ڤۆکیچ
دۆڕا.
دوای ئەو ئەنجامانە، هەریەکە فرێتز و
سباستیان کۆردا و ڤۆکیچ سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە
مسۆگەر کرد، بۆرگێس و ئالتمایەر ماڵئاواییانکرد.
خ . ک