PM:01:46:26/09/2025
112 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە چامپیۆنز لیگی تۆپی دەست بەرشەلۆنە بە
جیاوازی حەوت گۆڵ لە زەگربی بردەوە.
لە یارییەکانی چامپیۆنز لیگی تۆپی دەست،
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەرامبەر یانەی زەگربی کرواتی یارییکرد.
لە هەردوو تایمی یارییەکەدا، یاریزانانی
بەرشەلۆنە ئاستێکی سەرنجڕاکێشیان پێشکەشکرد و توانیان بە جیاوازی حەوت گۆڵ و بە
ئەنجامی 32 بە 25 گۆڵ یارییەکە لە سوودی خۆیان کۆتایی پێبهێنن.
لە یارییەکانی تریشدا، یانەی پاریس سان
جێرمانی فەرەنسی رووبەڕووی سیگیدی ئەڵمانی بووەوە و بە ئەنجامی 29 بە 31 گۆڵ
یارییەکەی پێدۆڕاند، ماگدیبۆرگ لە ویسلا پلۆکی بردەوە.
دوای ئەو ئەنجامانە، بەرشەلۆنە بە
کۆکردنەوەی چوار خاڵ لە پلەی دووەمی کۆمەڵەی دووەمدایە، پاریس سان جێرمان دابەزی
بۆ پلەی پێنجەم، زەگرب لە پلەی هەشتەم و کۆتاییدایە.
خ . ک