PM:01:06:26/09/2025
116 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە مۆندیالی بالە ئەمریکا بە بولگاریا
دۆڕا و ماڵئاواییکرد، چیک گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی.
لە درێژەی یارییەکانی جامی جیهانی بالە و
لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا، هەڵبژاردەی ئەمریکا بەرامبەر بولگاریا یارییکرد.
لە کۆمەڵەکانی یەکەم و دووەمدا،
ئەمریکییەکان باشتر بینران و بە ئەنجامەکانی 25 بە 21 خاڵ، 25 بە 19 خاڵ لە سوودی
خۆیان کۆتاییان پێهێنا.
بەڵام یاریزانانی بولگاریا ریمۆنتادایان
کرد و کۆمەڵەکانی سێیەم و چوارەم و پێنجەمیان لە سوودی خۆیان کۆتایی پێهێنا بە
ئەنجامەکانی، 25 بە 17، 25 بە 22، 15 بە 13 خاڵ، بەو ئەنجامەش بولگاریا گەیشتە
قۆناغی پێش کۆتایی و ئەمریکا ماڵئاواییکرد.
لە یارییەکی تریشدا، هەڵبژاردەی ئێران
رووبەڕووی چیک بووەوە و بە ئەنجامی کۆمەڵەیەک بەرامبەر دوو کۆمەڵە یارییەکەی
پێدڕاند و ماڵئاواییکرد.
خ . ک