PM:02:00:23/09/2025
148 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە مۆندیالی بالە ئەمریکا لە سلۆڤینیای
بردەوە و گەیشتە چارەکی کۆتایی و تونس بە چیک دۆڕا و ماڵئاواییکرد.
لە یارییەکانی قۆناغی 16ی جامی جیهانی
بالە، هەڵبژاردەی ئەمریکا بەرامبەر هەڵبژاردەی سلۆڤینیا یارییکرد.
لە کۆمەڵەی یەکەمدا، یاریزانانی سلۆڤینیا
ئاستێکی نایابیان پێشکەش کرد و بە ئەنجامی 25 بە 19 خاڵ لە سوودی خۆیان کۆتاییان
پێهێنا.
بەڵام ئەمریکیەکان کۆمەڵەکانی دووەم و
سێیەم و چوارەمیان بردەوە بە ئەنجامەکانی 25 بە 22 خاڵ، 25 بە 17 خاڵ، 25 بە 20
خاڵ و سەرەنجام یارییەکەیان بە ئەنجامی سێ کۆمەڵە بەرامبەر دوو کۆمەڵە لە سوودی
خۆیان کۆتاییهان پێهێنا.
لە هەمان قۆناغ، هەڵبژاردەی تونس
رووبەڕووی هەڵبژاردەی چیک بووەوە و بە ئەنجامی سێ کۆمەڵەی بێبەرامبەر یارییەکەی
پێدۆڕاند.
دوای ئەو ئەنجامانە، هەریەکە لە
هەڵبژاردەکانی ئەمریکا و چیک گەیشتنیان بە قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە
مسۆگەر کرد و لەو قۆناغەدا رووبەڕووی یەکدەبنەوە، سلۆڤینیا و تونس ماڵئاواییانکرد.
خ . ک