پاڵاوتنی ئاسیای خوار 23 ساڵ.. عێراق سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا

PM:02:37:06/09/2025

104 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە پاڵاوتنی ئۆڵۆمپیادی ئاسیا عێراق سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا دوای بردنەوەی لە عومان.

لە کۆمەڵەی حەوتەمی پاڵاوتنەکانی جامی ئاسیای خوار 23 ساڵ، هەڵبژاردەی عێراق رووبەڕووی هەڵبژاردەی عومان بووەوە.

لە تایمی یەکەمدا، یاریزانانی هەردوو هەڵبژاردە چەند هێرشێکیان کردە سەر گۆڵی یەکتر بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ.

لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 62 مستەفا قابیل گۆڵێکی بۆ عێراق تۆمارکرد و دواتریش لە خولەکی 65 عەلی موخەلەدی یاریزانی عێراق بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.

سەرەنجام شێرەکانی رافیدەین بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر بردنەوەی بەدەستهێنا و بە کۆکردنەوەی شەش خاڵ لە پێشەنگی کۆمەڵەکەیدایە، نزیکتر بووەوە لە گەیشتن بە جامی ئاسیای خوار 23 ساڵ.
خ . ک