AM:09:54:03/09/2025
268 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کۆرتوا ستایشی لامێنزی کردووە و هانی مان
یونایتدی داوە بۆ گرێبەستکردن لەگەڵیدا.
مانچستەر یونایتد بەدرێژایی هاوین بەدوای
گۆڵپارێزێکی نوێی ژمارە یەکدا دەگەڕا، دواجار لە کۆتا رۆژی گواستنەوەی یاریزانان
گرێبەستی لەگەڵ لامێنزی گۆڵپارێزی یانەی رۆیاڵ ئەنتۆربی بەلجیکی کرد بە بڕی 18
ملیۆن پاوەند.
شەیتانە سوورەکان بەشێوەیەکی جددی خواستی گرێبەستکردنیان
لەگەڵ ئیمیلیانۆ مارتینێزی گۆڵپارێزی ئەرجەنتینی براوەی مۆندیالە هەبوو بەڵام
هەرگیز ئۆفەرێکی فەرمیان پێشکەش نەکرد.
لەبری
ئەوە کاریان لەسەر گرێبەستی سێنی لامێنزی تەمەن 23 ساڵانی بەلجیکی کرد.
ریۆ فێردیناندی ئەفسانەی یونایتد لە کەناڵی
تایبەتی خۆی لە یوتیوب لەبارەی ئەو گرێبەستەوە رایگەیاند، تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی ریاڵ
مەدرید نامەیەکی دەنگی بۆ ناردووە و تێیدا ستایشی لامێنزی هاونیشتیمانی کردووە و
هانی مان یوی داوە بۆ گرێبەست کردن لەگەڵیدا، ئاماژەی بەوەشکردووە، گۆڵپارێزە
گەنجەکە بەهرەیەکی گەورەی هەیە و شێوازی یاریکردنی لەگەڵ پریمەر لیگدا زۆر گونجاوە.
فێردیناند وتیشی: ئامۆژگارییەکەی کۆرتوا بەرز
دەنرخێنم چونکە یەکێکە لە سێ باشترین گۆڵپارێزەکانی جیهان، منیش باوەڕم بە بەهرە
هەیە بەڵام ئەوەی گرنگە ئایا مان یو لە ئێستادا دەتوانێت چاوەڕێی گەشەی بەهرەمەندێک
بکات یاخود نا، ئەوەش وەک پرسیارێک دەمێنێتەوە و لە داهاتوودا وەڵامەکەی
وەردەگیرێت.