ئارسناڵ ئەستێرەیەکی گواستەوە

PM:11:14:01/09/2025

180 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هیناکپی بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە ئارسناڵەوە کرد و ئارتێتا دڵخۆشی خۆی بە گرێبەستەکە راگەیاند.

یانەی ئارسناڵی ئینگلزیی بڵاویکردەوە، لەگەڵ یانەی بایەر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی گەیشتوونەتە رێککەوتن لەسەر گواستنەوەی پیێرۆ هینکاپی ئیکوادۆری بە شێوەی خواستن.

یانەکە دوپاتیشیکردووەتەوە، بەرگریکارە ئیکوادۆرییەکە لەگەڵیاندا درێسی ژمارە پێنج دەپۆشێت، گرێبەستەکەی بۆ ماوەی یەک ساڵ و تا هاوینی 2026 درێژدەبێتەوە، بەڵام بژاردەی کڕینی هەیە.

بە گوێرەی سەرچاوە ئینگلیزییەکان، تێچووی گرێبەستی هیناکپی لە لیڤەرکوزنەوە بۆ ئارسناڵ بڕی پێنج ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام بژاردەی بە هەمیشەیی کردنی هەیە بە بڕی 45 ملیۆن پاوەند.

ئارتێتای راهێنەری گەنەرز ئامادەی واژۆکردنی گرێبەستەکە بوو، وتی: زۆر خۆشحاڵین بە پێشوازیکردن لە پیێرۆ هینکاپی بۆ یانەکە، پیێرۆ توانایەکی جەستەیی بەهێزی هەیە و بە یاریزانێکی هەمەچەشنە جیادەکرێتەوە، بەو هۆیەش خزمەتێکی زۆر بە یانەکەمان دەکات.