PM:07:14:01/09/2025
188 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڤایخۆ رایگەیاند هیچ رق
و کینێکی بەرامبەر ئەنچیلۆتی نییە و لەگەڵ پێرێز پەیوەندییەکی دۆستانەیان هەبووە.
ڤایڤۆی یاریزانی پێشووی
ریاڵ مەدرید و ئێستای یانەی ئەلباسێت لە بەرنامەیئێل چیرینگویتۆ: من هیچ کینەیەکم لە ئەنچیلۆتی نییە، تێدەگەم
کە ئەو لە دۆخێکی زۆر سەختدا بووە، بوون بە ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید فشارێکی
زۆر لەسەر تۆ دروست دەکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە،
پێشتر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کارلۆ ڕایگەیاندبوو ئامانجی ئەوە نەییە خولەکی
یاریکردن بە یاریزانەکان بدات، بەڵکو ئەوەیە تیپەکە سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، ئەویش
لەوە تێگەیشتووە.
ڤایخۆ وتیشی: دانی
کارڤاخال و ناچۆ و لوکاس ڤاسکێز، ماوەیەکی زۆرم لەگەڵیان بەسەر برد، زۆر هاوکاریان
کردم، هەروەها بەدەست کەمی کاتەکانی یاریکردن و پێکانەوە دەناڵێنن، دوایین
پێکانەکەی کارڤاخالم لەبیرە.
دەشڵێت: سەبارەت بە
کارڤاخال، سەرەڕای پێکانەکەی، نمونەیەکی باش بوو و سیفەتەکانی هاوڕێیەکی گەورەی
تیپەکەی هەبوو، تا ئێستاش پەیوەندیم لەگەڵیاندا هەیە.
سەبارەت بە
پەیوەندییەکەی لەگەڵ فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیال مەدرید، وتی:
پەیوەندییەکی دۆستانەمان هەبوو، زۆرجار دوای یارییەکان دەهاتە ژووری جلگۆڕین و
سوپاسی هەوڵەکانمانی دەکرد.