خولی ئیتاڵیا.. ئینتەر بە ئودینیزی دۆرا

PM:11:53:31/08/2025

192 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا ئینتەر میلان سێ خاڵی لەدەستدا و بەرامبەر ئودینیزی توشی شکستبوو.

لە یارییەکی هەفتەی دووەمی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئینتەر میلان و ئودینیزی رووبەرووی یەکتر بوونەوە.

تایمی یەکەم، لە خولەکی 17 دومفریس نێرازۆری پێشخست، بەڵام ئودینیزی بە بەهێزی وەڵامیان دانەوە و لە خولەکەکانی 29 و 40 دوو گۆڵیان لە

رێگای داڤیس بە لێدانی سزا و ئارسەر عەتا تۆمارکرد، نیوەی یەکەمیش بەو ئەنجانە کۆتایی هات.

لە تایمی دووەم، ئینتەر میلان بە هێرشبردن دەستیپێکرد و لە خولەکی 57 دیمارکۆ گۆڵی یەکسانبوونی تۆمارکرد، بەڵام ڤار رەتیکردەوە، تا کۆتاییش هیچ گۆڵێکی دیکە لە یارییەکەدا تۆمارنەکرا.

سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە

سودی ئودینیزی کۆتایی هات، ئینتەر خاڵەکانی بە سێ خاڵ مایەوە و پلەی شەشەمی گرتووە.

لە یارییەکی دیکەی هەمان هەفتەش لازیۆ چوار گۆڵی لە هیلاسڤیرۆنا کرد و لێی بردەوە، فیۆتێنتینا و تۆرینۆش بەبێ گۆڵ یەکسانبوون.