PM:11:20:30/07/2025
168 جار خوێندراوەتەوە
+
-
تۆتنهام 45 ملیۆن
پاوەندی بۆ گواستنەوەی پالینها لە ریزەکانی بایرن میونشنەوە ئامادەکردووە.
یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی بە چڕی دەستی بە
جێبەجێکردنی پلانەکانی بۆ گواستنەوەی یاریزانی نوێ و تۆکمەترکردنی ریزەکانیان بۆ
وەرزی نوێ لەژێر سەرپەرشتی تۆماس فڕانک کردووە، ئەویش پاش ئەوەی وەرزێکی
کارەساتباریان بەڕێکرد.
لە چەند رۆژی رابردوودا پێگە جیاوازەکان باسیان
لە هەوڵێکی راستەقینەی سپێرز کرد بە پێشکەشکردنی ئۆفەرێکی گەورە بۆ گواستنەوەی
رۆدریگۆ لە ریاڵ مەدرید، بەڵام ئەستێرە بەڕازیلییەکە ئارەزووی یانەیەکی گەورەتر
دەکات، ئێستاش یانە لەندەنیەکە ئامانجێکی لە بایرن میونشن دیاریکردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سباستیان ڤیدالی
رۆژنامەنووس، تۆتێنهام ئۆفەرێکی ئامادەکردووە پێشکەشی باڤارییەکانی بکات بۆ
گواستنەوەی جواو پالینهای پۆرتوگالی.
رۆژنامەنووسەکە نووسیویەتی، بەڕێوبەرانی تۆتنهام
ئامادەن 45 ملیۆن پاوەند تەرخان بکەن بۆ گواستنەوەی ناوەڕاستکارە تەمەن 30 ساڵانەکە.
لەم ساڵانەی دواییدا گواستنەوەی یاریزان لەنێوان
یانە ئینگلیزی و ئەڵمانییەکەدا وەک نەریتێکی لێهاتووە، لە دیارترین مامەڵەکانیشدا،
هاری کەی، ئێریک داییر، ئیڤان پێریسچ و ماتیس تێلن.