یاری دۆستانە... نەسڕ لە تۆڵۆزی بردەوە

PM:09:13:30/07/2025

280 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە یارییەکی دۆستانەدا نەسڕ بە سەرکردایەتی رۆناڵدۆ بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە تۆڵۆزی بردەوە.

لە یارییەکی دۆستانەدا و لە یاریگای گرۆدیگی لە نەمسا، هەردوو یانەی نەسڕی سعودیە و تۆڵۆزی فەڕەنسی رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

لە تایمی یەکەم، لە خولەکی 25 گبۆهۆ گۆڵی یەکەمی بۆ تۆڵۆز تۆمارکرد بەڵام زۆری نەخایاند و لە خولەکی 33 کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەنجامەکەی بۆ نەسڕ یەکسانکردەوە و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.

لە تایمی دووەم، نەسڕ باشتر بینران و بە تەواوی کۆنترۆڵی یارییەکەیان کرد، لە هەوڵەکانیسشیان بەردەوام بوون تا لە خولەکی 77 لە رێگای محەمەد مارانەوە گۆڵی دووەمیان تۆمارکرد.

سەرەنجامیش یارییەکە بەبردنەوەی رۆناڵدۆ و هاوڕێکانی کۆتایی پێهات بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک.