PM:08:40:31/07/2025
96 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دۆڤبیکی ئۆکرانی بڕیاریداوە رۆما جێبهێڵێت و خۆی
پێشکەشی یانەی ئەی سی میلان کردووە.
رۆژنامەنووس نیکۆڵۆ شیرا بڵاویکردووەتەوە، ئارتم
دۆڤبیک خۆی پێشکەشی ئەیسی میلان کردووە و دەیەوێت رۆما جێبهێڵێت، یانەکەی پایتەخی
ئیتاڵیاش دەرگای بەڕووی رۆیشتنی یاریزانەکە کردووەتەوە و ئەگەر ئۆفەرێکی
سەرنجڕاکێشی بە بەهای 40 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بکرێت رێگە بە رۆیشتنی دەدات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان رۆژنامەنووس، رۆما
بریاریداوە لە ئەگەری رۆیشتنی دۆڤبیک، گرێبەست لەگەڵ نیکۆلا کرستۆڤیچ، هێرشبەری
لێچی واژۆ بکات.
دۆڤبیک لە هاوینی 2024 بەبڕی 30 ملیۆن یۆرۆ لە
جیرۆنای ئیسپانییەوە پەیوەندی بە رۆما کرد و تاوەکو 2029 گرێبەستی لەگەڵ یانەکە
هەیە، وەرزی رابردووش لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکەندا 45 یاریی بۆ گورگەکانی رۆما کرد
ە تێیدا توانی 17 گۆڵ و چوار ئەسیست تۆماربکات.