مۆرینیۆ داوای ئەستێرەیەکی ریاڵ مەدریدی کردووە

PM:10:28:31/07/2025

156 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فەنارباخچە چاوی لە گواستنەوەی ئالابایە و ریاڵ مەدرید ئامادەیە دەستبەرداری ببێت.

بە گوێرەی زنیارییەکانی تۆری دیفینسا سێنتراڵ، خۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری فەنارباخچەی تورکی داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە گرێبەست پێشکەشی داڤید ئالابای یاریزانی ریاڵ مەدرید بکەن.

باسی لەوەشکردووە، ئامانجی یانە تورکییەکە ئەوەیە بەخۆڕایی گرێبەست لەگەڵ بەرگریکارە نەمساییەکە بکات، هەروەها بەو مەرجەی یاریزانەکە رازی بێت مووچەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو کەم بکاتەوە.

ئالابا گرێبەستەکەی لەگەڵ ریاڵ مەدرید لە هاوینی 2026 بەسەر دەچێت، بەڵام ریاڵ مەدرید ئامادەیە هەموو ئاسانکارییەکی بۆبکات تا لەم هاوینەدا ریزەکانی جێبهێڵێت، ئەمەش بەهۆی موچە زۆرەکەی کە ساڵانە 22 ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆ وەردەگرێت.

ئالابا لە هاوینی 2021 بە گرێبەستێکی بێبەرامبەر لە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانییەوە روویکردە ریاڵ مەدرید، بەڵام بەهۆی زنجیرە پێکانەکان نەیتوانی وەک یاریزانێکی دیاری یانەکە خۆی بسەلمێنێت.