PM:10:00:30/07/2025
400 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڤیراتی باسی لەوەدەکات شەوێک پێش بڵابوونەوەی
کێشەکانی مێسی لەگەڵ بەرشەلۆنە لەگەڵ ئەستێرەکانی پاریس ئێوارەخوانی هەبووە.
مارکۆ ڤێراتی ئەستێرەی پێشووی یانەی پاریس سان
جێرمان و ئێستای یانەی دوحەیلی قەتەری لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ لاگازێتا دیلۆ
سپۆرت، باسی لە کاتی پەیوەندیکردنی مێسی و شێوازی چوونی ئەفسانەکە بۆ یانە
پاریسییەکە کرد و بۆ چوونیشی خۆشی سەبارەت بە وەرزی داهاتووی خولی ئیتاڵیا
خستەڕوو.
لە سەرەتایی قسەکانی وتی: شەوێکی نایابم لەبیرە
کە نزیک بوو لە ئەفسوناوی، من لە ئیبیزا بووم کاتێک نەیمار پێی وتم بڕیارە لەگەڵ
لیۆنێل مێسی نان بخۆین، لەسەر مێزەکە من و لیۆ و پارێدێس و نێیمار و دی ماریا
بووین، قسەمان کرد و کاتێکی خۆشمان بەسەر برد، بە گاڵتەجاڕیەوە دەستمان کرد بە
هاندانی مێسی بۆ ئەوەی بێتە پاریس.
وتیشی: رۆژی دواتر لە زۆرێک لە میدیا دیارەکانی
ئیسپانیا خوێندمانەوە کە کێشە لە نێوان لیۆ و بەرشەلۆنەدا هەبووە، پاشنیوەڕۆی ئەو رۆژەش
نەیمار تەلەفۆنی بۆ کردم و وتی: لیۆ دێتە پاریس سان جێرمان، باوەڕپێنەکراو بوو بۆ
ئێمە کە شەوێک لەگەڵیدا نان بخۆین و دواتر ببینە هاوڕێی تیپەکە.
هەروەها لە چاوپێکەوتنەکەدا ڤێراتی بۆچوونەکانی
خۆی سەبارەت بە وەرزی داهاتووی خولی ئیتاڵیا خستەڕوو و جەختی لەوە کردەوە کە
ئینتەر میلان وەک پاڵێوراوی سەرەکی بۆ سکودیتۆ دەمێنێتەوە.
وتیشی:
بەڕاستی بەپەرۆشم بزانم گاسپێرینی لە رۆما چی دەکات، چونکە ئەو راهێنەرە کاری
خەیاڵی لەگەڵ ئەتڵانتا ئەنجامدا.
باسی لەوەشکرد، هیوادارە ئەلێگری لە میلان
ئاستێکی باش پێشکەش بکات، ئەو کاری ناپۆلیش ئەنجامیدا تەنها بە کەسێکی وەک کۆنتی
دەکرێت، بەڵام لەگەڵ هەموو گۆڕانکارییەکان پێیوایە هێشتا ئینتەر میلان پاڵێوراوی
سەرەکی بردنەوەی خولی ئیتاڵیایە و لە ئەگەری چوونی لووکمانیش بۆ یانەکە ئاستیان
باشتر دەبێت.