PM:10:26:30/07/2025
140 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەتڵانتا دووەم ئۆفەری ئینتەری بۆ دەستبەرداربوون
لە لووکمان رەتکردەوە و بەڕێوبەری یانەکەش دەڵێت یاریزانەکە دەیەوێت بڕوات.
ئینتەر میلان بەچڕی هەوڵەکانی دەستپێکردووە بۆ
رازیکردنی ئەتڵانتا بۆ دەستبەرداربوون لە لووکمان، بەڵام یانەی فرۆشیاری نایەوێ بە
کەمتر لەو نرخەی داوای دەکات بیفرۆشێت.
رۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت ئاشکرایکرد، ئینتەر
بڕی 42 ملیۆن یۆرۆی جێگیر و سێ ملیۆنی دیکەی گۆڕانکارییەکان وەک دووەم ئۆفەری
خۆیان پێشکەش کردووە، بەڵام ئەتڵانتا هێشتا سوورە لەسەر داواکەی خۆی کە 50 ملیۆن
یۆرۆیە.
لە نوێترین
پێشهاتیشدا لوکا پێرکاسی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە، قسەی لەسەر خواست و بەهای
ئەستێرە نەیجیریەکە کرد و وتی: لووکمان لەمێژە دەیەوێ بڕوات، ئێمە لە ئینتەرەوە
ئۆفەرمان بۆ هاتووە، بەڵام ئەوە هەر ئێمەین بڕیار لە کات و بەهای یاریزانەکانمان
دەدەین، پەیوەندییشمان لەگەڵ ئەوان باشە، بەڵام بەگوێرەی کاتی خۆمان بیر لە
ئۆفەرەکە دەکەینەوە.
لووکمانی 27 ساڵان، یاریی بۆ ئێڤەرتۆن، فولهام،
لایپزیگ و لیستەر سیتی کردووە، لە هاوینی 2022 بەبڕی 10 ملیۆن یۆرۆ لە لایپزیگەوە
پەیوەندی بە ئەتڵانتا کردووە و لەگەڵ یانەکەش درەوشاوەتەوە.