AM:10:41:20/07/2025
720 جار خوێندراوەتەوە
+
-
هیلال لەسەرداوای ئینزاگی دەیانەوێت گرێبەستێکی گەورە
پێشکەشی نیوکاسڵ بکەن تاوەکوو دەستبەرداری ئیزاک ببن.
پاش ئەوەی سیمیۆنی ئینزاگی بووە راهێنەری یانەی هیلال لە
ئێستاوە دەیەوێت تیپێکی باش دروست بکات و رکابەری لەسەر سەرجەم نازناوە ناوخۆی و
کیشوەرییەکان بکەن.
تۆڕی سکای سپۆرت بڵاویکردووەتەوە یەکەم داواکاری ئەو
راهێنەرە ئیتاڵییە گواستنەوەی ئەلیکساندەر ئیزاکە بۆ بەهێزکردنی هێڵی هێرشبردن.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە هیلال ئامادەیە سەرجەم
داواکارییە داراییەکانی نیوکاسڵ جێبەجێ بکات و ئەو بڕە پارەیەی داوای دەکەن لەبەرامبەر
دەستبەرداربوون لە ئیزاک پێشکەشیانی بکەن.
ئەرکی یانە سعودییەکە لە کڕینی ئەستێرە سویدییەکە ئاسان
نییە، چونکە لیڤەرپوول بەهەموو توانایەوە هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەدات.
ئەلکیساندەر ئیزاک لەگەڵ یانە ئینگلزییەکە بەشداری 109
یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 62 گۆڵ و 11 ئەسیست تۆماربکات.