AM:11:41:19/07/2025
692 جار خوێندراوەتەوە
+
-
نەسڕ ئامادەیە دەستبەرداری لاپۆرت ببێت و
بلباو و مارسیلیا و مۆناکۆش چاودێری دەکەن.
رۆژنامەی ریازیەی سعودی بڵاویکردووەتەوە،
یانەی نەسڕی سعودی بڕیاریی کۆتاییان لەسەر فرۆشتنی ئێمریک لاپۆرتی بەرگریکاری ئیسپانی
داوە دوای ئەوەی کە چەند ئۆفەرێکیان پێشکەش کرا.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەداوە لە ئێستادا
یانەی ئەتلەتیک بلباوی ئیسپانی لە پێشەنگی ئەو یانانەدایە کە ئەگەری زۆرە
بەرگریکارە ئیسپانییەکە پەیوەندی پێوە بکات لە وەرزی داهاتوودا.
نوسیویەتی، هەردوو یانەی مارسیلیا و
مۆناۆی فەرەنسیش هەوڵی گواستنەوی هەمان یاریزان دەدەن و ئەو بابەتەش پەیوەستە
بەوەی کە لاپۆرت ئامادەیە مووچەکەی کەمبکاتەوە یان نا.
رۆژنامە سعودییەکە راشیگەیاندووە،
بەرپرسانی نەسڕ تەنها بە گرێبەستی هەمیشەیی ئامادەن ئەو یاریزانە بفرۆشن و بە هیچ
شێوەیەک ئامادەنین بە خواستن دەستبەرداری ببن.
دەشڵێت، یانە سعودییەکە گرێبەستیان لەگەڵ دەیڤد
هانکۆی بەرگریکاری سلۆڤاکی و یاریزانی یانەی فاینۆردی هۆڵەندی ئیمزاکردووە ئەوەش
ئەگەری رۆیشتنی لاپۆرتی لەو یانەیە زیاترکرد.
خ . ک