ریاڵ مەدرید یان پاریس، کامیان براوەی جەنگەکەی ئەمشەو دەبن؟

PM:12:30:09/07/2025

684 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پاریس پاڵێوراوی یەکەمە بۆ گەیشتن بە یاریی کۆتایی و بە ئەنجامی دوو بە یەک براوە دەبێت.

بڕیارە ئەمشەو لە کاتژمێر 10 هەردوو یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی و ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی جیهانی یانەکان بەرامبەر یەکتر یارییبکەن و براوەیان لە یاریی کۆتاییدا رووبەڕووی چێڵسی دەبێتەوە.

پێش یارییەکەی ئەمشەو، چەند پرسیارێک ئاڕاستەی ئامێری زیرەکی دەستکرد کراون تا ئەو یانەیە دیارییبکات کە دەگاتە یاریی کۆتایی جامی جیهانی یانەکانی ئەمساڵ.

بە پێی وەڵامی ئەو ئامێرە بێت، لە یارییەکەی ئەمشەودا یانەی پاریس سان جێرمان بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردنەوەی بەسەر ریاڵ مەدرید بەدەست دەهێنێت و دەگات بە یاریی کۆتایی.

بە پێی زیرەکی دەستکرد بێت، یانەی پاریس سان جێرمان لەم وەرزەدا و بەتایبەت لە جامی جیهانی یانەکان ئاست و ئەنجامی باشتر بووە لە ریاڵ مەدرید لەبەرئەوە ئەگەری گەیشتنی بە یاریی کۆتایی زیاترە.

ئەو ئامێرە پێیوایە، یارییەکە لە نێوان هەردوو یانەکە کراوە دەبێت و پێشبینی دەکات پاریس زیاتر لە گۆڵێک تۆمار بکات و ئامادەنەبوونی دین هاوسن کاریگەری خراپی لەسەر ریاڵ مەدرید هەبێت.

خ . ک