ئارسناڵ بیر لە گواستنەوەی ئیزێ دەکاتەوە

PM:09:06:04/07/2025

252 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارسناڵ بیر لە گواستنەوەی ئیزێ دەکاتەوە و کریستاڵ پاڵاس بڕی شکاندنی گرێبەستەکەی دیارییکردووە.

بەپێی هەواڵەکانی رۆژنامەی میرەری بەریتانی، یانەی ئارسناڵی ئینگلزیی بەردەوامە لە گەڕان بەدوای هێرشبەری گونجاو بۆ چارەسەرکردنی هێڵی پێشەوەی لە گواستنەوەی هاویندا.

رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، جیا لە بژاردەی کڕینی رۆدریگۆ، گەنەرز چاوی لە گواستنەوەی ئێبێرێچی ئیزێی یاریزانی کریستاڵ پاڵاسە، بەڵام ئەگەر لە گرێبەستی ئەستێرەکەی ریاڵ مەدرید شکستی هێنا.

باسی لەوەشکردووە، کریستاڵ پاڵاس وەرزی داهاتوو لە یۆرۆپا لیگ یاریی دەکات، لەبەر ئەوە پارێزگاری لە مانەوەی ئەستێرەکانی دەکات، بەڵام ئەگەر یاریزانەکە سوربێت لەسەر رۆیشتن ئەوا بە کەمتر لە 68 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری نابن کە نرخی شکاندی گرێبەستەکەیە.

سەرچاوەکە دەشڵێت: ئەگەر گرێبەستی رۆدریگۆ بۆ گەنەرز سەرنەگرێت، یانەکە ناچارە بیر لە هێرشبەرە ئینگلیزییەکە بکاتەوە، بەڵام لە ئێستادا کارگێری یانەکە تاوتوێی بڕی پارەکە دەکەن و دەیانەوێت لە هەر بەرەوپێشچوونێک بە قیست پارەکەی بدەن.

ئیزێی ئینگلیزی تەمەنی 27 ساڵە، تا هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ کریستاڵ پاڵاس هەیە، وەرزی رابردوو بە درێسی ئەو یانەیە بەشداری 43 یارییکرد، توانی 14 گۆڵ و 11 ئەسیست تۆماربکات.