زیرکزی بڕیاری لەسەر داهاتووی داوە

PM:11:41:30/07/2025

180 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زیرکزی دوپاتیکردەوە لە مانچستەر یونایتد دەمێنێتەوە و وەرزی رابردووش کێبڕکێی پێکهاتەی سەرەکی دەکات.

جۆشوا زیرکزی وەرزی 2024 بۆ 2025ی بە ئاستێکی باشەوە کۆتایی پێهێنا و سەرەڕای چەندین هەواڵ کە باس لەوە دەکەن شەیتانە سورەکان بەنیازە لانیکەم یەک هێرشبەری نوێ لە گواستنەوەی هاوینەی ئەمساڵدا بگوازنەوە، بەڵام ئەو یاریزانە بە تەواوی متمانەی بە شوێنی خۆی هەیە لە پێکهاتەکەی روبن ئەمۆریم.

جۆشوا لە میانی گەشتی پێش وەرزی یانەکەدا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: رکابەرییەکی تەندرووست لە یانەکەدا هەیە، من زۆر متمانەم بەخۆم هەیە، بۆیە راهێنەر داوای هەر پۆستێک بکات، من لەو پۆستەدا یاری دەکەم، جا یاریزانی ژمارە 10 بێت یان هێرشبەری ناوەڕاست، هیچ جیاوازییەکی نییە بۆ من.

راهێنەر باش دەمناسێت و بە تەواوی دەزانێت دەبێ چی بکەم و من سەدا سەد متمانەم پێی هەیە، بۆیە من نیگەرانی ئەوە نیم، پێم وایە کێبڕکێ بەشێکە لە یانەکە، ئەگەر هێرشبەرێکی تر هات، پێموایە تەنها رکابەرییەکی باش دروست دەکات، بۆیە بەڕاستی نیگەران نیم.

باسی لەوەشکرد،کونها و مبێمۆ دوو یاریزانی نایابن کە پەیوەندیان بە یانەکەیانەوە کردووە، ئەوان لە ئێستادا تیپێکن تاک بە تاکیان بۆ سەرکەوتنی یانەکە تێدەکۆشن و ئامانجیان سەرکەوتنی مانچستەر یونایتدە نەک شتێکی تر.

زیرکزی 24 ساڵان لەگەڵ مان یونایتد بەشداری لە 49 یاریدا کردووە و تێیدا خاوەنی حەوت گۆڵ و سێ ئەسیستە.