AM:10:38:18/06/2025
176 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەلۆنسۆ دوپاتیکردەوە ئامانجیان بنیادنانی تیپەکەیان و بیر لە بردنەوەی
مۆندیالی یانەکان ناکانەوە سەرەڕای پاڵێوراوبوونیان.
پێش رووبەڕووبوونەوەی هیلال لە مۆندیالی یانەکان، چابی ئەلۆنسۆی راهێنەری
ریاڵ مەدرید رایگەیاند، تا ئێستا بەرامبەر ئینزاگی یاری نەکردووە لەبەر ئەوەش
سەرنجیان لەسەر یاریکردنی خۆیان دەبێت.
جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، مباپێ هێرشبەرێکی زۆر باشە و دەتوانن لە چەند
پێگەیەکی جیاواز پشتی پێببەستن، ڤینیسیۆسیش خاوەنی دڵێکی گەورەیە و یاریزانێکی زۆر
باشە، بێگومان لە پێگەیەک دەیگونجێنن.
راهێنەرەکە ستایشی ئارنۆڵدی کرد و دڵخۆشیشی لەبارەی ئەوەی لە تیپەکەیدا
یاری دەکات دەربڕی، هەروەها سەبارەت بە مۆندیالی یانەکانیش وتی: ریال مەدرید لە هەر
پاڵەوانێتییەک کە یاری دەکات، پاڵێوراوە بۆ بردنەوەی، بەڵام ئێمە بیر لە یاری کۆتایی
ناکەینەوە، ئامانجمان بنیاتنانی تیپەکە و فێربوونی چۆنیەتی رکابەریکردن و یاریکردنە،
ڕەنگە کەموکوڕیمان هەبێت بەڵام نابێت بێهیوا بین، دەبێت هەنگاو بە هەنگاو بچینە
پێشەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، یاریزانە لاوەکانی وەک ئاردا گولەر و ئێندریک لەم
وەرزەدا هەلی یاریکردنی زیاتریان دەبێت و ئەو رێگایەی ئەوانی تێدان پێشتر مۆدریچ
بڕیوویەتی، ماستانتونۆش یاریزانێکی نایابە و بە پرۆشە بۆ یاریکردن لەگەڵ ریاڵ
مەدرید.