PM:10:19:17/06/2025
252 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یۆڤانتۆس چاوی لە گواستنەوەی تۆمۆری و تیاگۆ هێرناندێزە
لە میلانەوە بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەکەی.
یانەی یۆڤانتۆس دوو یاریزانی ئەی سی میلانی کردووەتە ئامانج
بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو پێکهاتەکەی بەهێزتر بکات، هاوشێوەی ئەو هەنگاوەی هاوینی ڕابردوو
لەگەڵ گواستنەوەی کالولو گرتییەبەر بۆ ریزەکانی.
بەپێی بڵاوکراوەیەکی تۆتۆ مێرکاتۆ، لانیکەم یەکێک لە تۆمۆری
یان تیاگۆ هێرناندێز لە هاویندا میلان بەجێدەهێڵن، یۆڤانتۆسیش بە وردی چاودێری دۆخەکە
دەکات.
تۆمۆری بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئینگلتەرایە کە پێشتریش یۆڤانتۆس
خواستی لەسەر هەبووە، لە ئێستاشدا بەهۆی ئەوەی میلان بەشداری لە چامپیۆنز لیگی
وەرزی داهاتوو ناکات دەیانەوێت ئەو بابەتە وەک هەلێک بۆ گواستنەوەی بقۆزنەوە.
ناوی دووەم تیۆ هێرناندێز، بەرگریکاری چەپی فەرەنسییە و
ئامادەیە میلان بەجێبهێڵێت، لەم دواییانەدا پێشنیاری 18 ملیۆن یۆرۆی یانەی هیلالی
سعودی وەک مووچە ڕەتکردەوە، دەیەوێت لە ئەوروپا بمێنێتەوە.